بخير بي جاوه رواني توم

به خيربى ئه ى ئه ندامى خوشه ويستى ساتيكى خوش به بيته سه ر له م سايته بة جكوله
بابيكةوة لةم زينةدا تروسكةى هيوابين بو يةك بزين بويةك بمرين هةلكرى ئالاى وةفابين ئةوسا زيان بةهشتيكة من و تو تيايدا ساوابين لةئاميزى يةكتريدا تا دنيا مابيت بير نابين
سلاويكى تايبت بو ئه ندامانى خوشه ويست

    هونەرمەند بەهجەت یەحیا لەچاوپێكەوتنێكیدا...

    شاطر

    جاوه روانى توم
    به ريوبه رى سايتى جاوه روانى توم له كه ل خاونى سايتى جاوه روانى توم
    به ريوبه رى سايتى جاوه روانى توم   له كه ل خاونى سايتى جاوه روانى توم

    عدد المساهمات : 157
    تاريخ التسجيل : 30/05/2011
    العمر : 24

    هونەرمەند بەهجەت یەحیا لەچاوپێكەوتنێكیدا...

    مُساهمة  جاوه روانى توم في الأربعاء يونيو 01, 2011 7:30 pm

    هونەرمەند بەهجەت یەحیا لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ (سڤیل) بەوردی باس لەهونەری گۆرانی دەكات، پێیوایە گۆرانی خۆی لەخۆیدا هاوارێكە و شكاندنی بێدەنگیە، هەروەها وەستانەوەیە بەڕووی ئەو دیوار و بەربەستانەدا، كە رووبەڕووی مرۆڤ دەبنەوە، لێرەشەوە دەگاتە ئەو بڕوایەی گۆرانی جارێكی تر مانا دەبەخشێتەوە بەو شتانەی كە زەمەن بێ مانای كردوون.

    سڤیل: نێوانی بەرهەم و بەرهەمێكی تری تۆ زیاتر لەدوو سێ ساڵە، هۆی چیە كە درەنگ درەنگ بەرهەمەكانت بڵاو دەكەیتەوە؟
    بەهجەت یەحیا: هونەری گۆرانی مۆسیقا كارێكی تاكەكەسی نییە، بەڵكو كارێكی دەستەجەمعیە و كۆمەڵێك تێیدا بەشدارن، كە بێجگە لەهونەرەكەیان، سەرقاڵن بەژیانی رۆژانەی خۆیانەوە، زۆربەیان هونەر نەیتوانیوە ببێتە پیشەیان و بیانژێنێت، هەروەها ریتمی كاركردن لەكۆمەڵگای ئێمەدا خێرانییە و دەبێت نەفەسدرێژ بێت، بۆ ئەوەی بتوانیت كارێكی هونەری لەسەر ئاستێكی بەرز بەئەنجام بگەیەنیت.
    سڤیل: لەگۆرانیەكانی تۆدا تایبەتمەندییەك بەدی دەكرێت، كە حاڵەتێكی رۆحیە و زیاتر باس لەدنیای ناوەوەی مرۆڤ دەكات، دەكرێت لەسەر ئەم حاڵەتە بدوێیت؟
    بەهجەت یەحیا: گۆرانی خۆی لەخۆیدا هاوارێكە و شكاندنی بێدەنگیە، هەروەها وەستانەوەیە بەڕووی ئەو دیوار و بەربەستانەدا، كە رووبەڕووی مرۆڤ دەبنەوە، ژیان پڕە لەهەوراز و نشێو، كاتێك ئێمە پێیدا تێپەڕ دەبین، هەندێك جار توشی ماندووبوون و دڵشكان دەبین، پێویستمان بەجێگایەكە ئاراممان بكاتەوە و جارێكی تر هەست بەدڵنیایی بكەینەوە و هێز بێتەوە گیانمان، بۆ ئەوەی بتوانین لەگەڵ ڕەوڕەوەی ژیاندا بڕۆین، بەجۆرێك ڕۆحمان دەباتەوە ئەو جێگایەی كە دەتوانین ئاسودە بین. گۆرانی جارێكی تر مانا دەبەخشێتەوە بەو شتانەی كە زەمەن بێ مانای كردوون. گۆرانی باس لەدنیایەك دەكات، كە پڕە لەخۆشەویستی و بەخشندەیی، پڕە لەوەفا و بڕوا و هاوڕێیەتی، پڕە لە ئینتیما بۆ چواردەورەكەت بەخاك و خۆڵ و مرۆڤەكانییەوە. باس لەئەوینێك دەكات، كە ئەویندارەكان لەهەموو شتێكی خۆیان دەبوورن و دەتوێنەوە لەناو حاڵەتێكی ڕۆحیدا، گۆرانی لەلای من تەقسێكی رۆحیە، ئەم حاڵەتە جاران نامۆ بوو، بەڵام خەریكە هێدی هێدی خۆی ئاشنا دەكات.
    سڤیل: كۆنسێرت رێگایەكە بۆ ئەوەی گوێگران و گۆرانیبێژان لەنزیكەوە بەیەك بگەن، گوێگرتن لەگۆرانبێژێك بەشێوەی زیندوو و راستەوخۆ ڕەنگە تام و چێژێكی جیاوازی هەبێت لەوەی كە بە سیدی یان كاسێت گوێی لێبگریت، بۆچی تائێستا كۆنسێرتت سازنەكردوە؟
    بەهجەت یەحیا: كۆنسێرتكردن كلتورە و ئەم جۆرە كلتورە لەهونەری ئەمڕۆی ئێمەدا ئێستا لەقەیراندایە، ئەمەش پەیوەندی بەیەكێك و دوانەوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بەم قۆناغەوە هەیە، كە ئێستا پێیدا تێپەڕ دەبین.
    سڤیل: كێشەیەك هەیە كە هەمیشە هونەرمەندان باسی لێوەدەكەن، ئەویش كێشەی كۆپیكردنە، ئێوە دەڵێن چی؟
    بەهجەت یەحیا: ئەم كێشەیە قسەی زۆری لەسەر كراوە، بەڵام هەرچەندی لەسەر بوترێت هێشتا هەر كەمە، لەهەموو جیهاندا كۆپیكردن بەیاسا ڕێگەی لێگیراوە، كەچی لای ئێمە بەپێچەوانەوە بەڕەسمی مۆڵەتی پێدراوە. هەتا كۆپی ڕایت نەبێتە یاسایەك مافی هونەرمەند هەرگیز پارێزراو نابێت، لەڕاستیدا ئەمە كێشەی هەموو كۆمپانیاكانی جیهانە، ئەوانەی كە كاری مۆڵەتی میدیا دەكەن، بەرهەمی مۆسیقا و گۆرانی و فیلم بڵاو دەكەنەوە، دیاردەی كۆپیكردن یان لەڕێگای ئینتەرنێتەوە بڵاوكردنەوەی بەرهەمە هونەرییەكان مانای بەتاڵانكردنی ڕەنج و ماندووبونی بەرامبەرەكەتە، ئێستا لەوڵاتانی دنیادا ئەو ماڵپەڕانەی كە بەشێوەیەكی نایاسایی بەرهەمی كەسانی دیكە بڵاو دەكەنەوە لەئینتەرنێتدا، زۆر جار لەڕێگای (ئای پی ئەدرێسەكەیانەوە) دەدۆزرێنەوە و رووبەڕووی یاسا دەبنەوە، بەڵام هێشتا هەر نەتوانراوە بنەبڕ بكرێت. بەڵام ئەو جێگایانەی كە بەرهەمی هونەری لێدەست دەكەوێت، هەمووی بەشێوەی ئۆرجیناڵە و مافی پارێزراوە.
    سڤیل: زۆرجار باری ڕۆژنامەنوسی و هونەری كوردی لەم قۆناغەدا بەیەك دەشوبهێنرێن، بەوەی كە هەردوو بوارەكە توشی جۆرێك لەفەوزا بوون، لەبواری ڕۆژنامەنوسیدا هەركەس هەڵدەستێت لەرۆژنامەیەكدا شتێك دەنوسێت دەڵێت رۆژنامەنوسم، لەهونەریشدا بەهەمان شێوە، هەركەس گۆرانیەك تۆمار دەكات و لەتەلەفزیۆنێك بڵاو دەبێتەوە، خۆی ناو دەنێت هونەرمەند، ڕای تۆ لەوبارەیەوە چیە؟
    بەهجەت یەحیا: بەڕای من هەموو ئەو دیاردانەی كە ئەمڕۆ ئێمە دەیانبینین ڕەگیان هەیە و پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بەرابردوەوە هەیە، بەدرێژایی مێژوو لەوەتەی ئەم نیشتمانەی ئێمە هەیە، هەرمەیدانی جەنگ بووە، ئەوا نزیكەی نۆزدە ساڵە هەناسەیەكمان داوە، بەڵام هێشتا هەناسەكەمان هەر نیوە ناچڵە. كۆمەڵگای دوای جەنگ دەرونی ماندوو دەبێت و توشی نامۆیی دەبێت و پێویستی بە خۆدۆزینەوە هەیە، ئا لەم ساتی بەدوای خۆدا گەڕان و خۆدۆزینەوەیەدا هەركەس پەلاماری كاری ئەوی تر دەدات و پێیوایە سەركەوتوو دەبێت. بەڵام ئێستا ئێمە لەقۆناغی دروستبوونداین، ڕۆژێك دێت پێویستی ژیان كارێك دەكات، هەركەس كارامە و لێهاتوو نەبێت لەبوارەكەی خۆیدا نەتوانێت بەردەوام بێت.
    سڤیل: هیچ یەكێك لەو هۆنراوانەی كە لەم دواییانەدا كردونت بەگۆرانی بەجۆرێك لەجۆرەكان گوزارشتیان لەژیانی خۆت كردوە؟
    بەهجەت یەحیا: كاتێك هۆنراوە دەبێتە گۆرانی مانای وایە ئەو هۆنراوەیە توانیویەتی رۆح و ویژدان بهەژێنێت، زۆر جار كە هۆنراوەیەك بۆ هاوڕێكانم یان بۆ هاوسەرەكەم دەخوێنمەوە، چەند جارێك دەوەستم، لەبەرئەوەی قوڵپی گریانێكی شاراوە و بێدەنگ لەهەناومدا دێت و دەچێت. ئەو هۆنراوانە پەیامی ئەوینێكی ڕاستگۆی مرۆڤانەیان پێیە، نەك هەر گوزارشت لەژیانی من، بەڵكو دەتوانن گوزارشت لەناخی هەر یەكێك لەئێمە بكەن.
    سڤیل: بەرهەمی نوێت بەدەستەوە نییە؟
    بەهجەت یەحیا: ئێستا بەرهەمێكی نوێم وا لەتەواوبووندایە، هیوادارام بەم نزیكانە كارەكانی تەواو بێت، هەرچەندە نامەوێت لێرەدا وردەكارییەكانی باس بكەم، چۆن تۆماركراوە و كێ بڵاوی دەكاتەوە، بەڵام تەنها دەتوانم لایەنە شیعریەكەی باس بكەم، كە ئەمجارەش هەموو هۆنراوەكان شاعیری هەست ناسك، هاوڕێی خۆشەویستم كاك هێمن مام نادر دایناون، هۆنراوەكان بەسەرهاتی چیرۆكی عەشقێكی ئەبەدین، كە لەتوانای مندا نییە لێرەدا بەچەند وشەیەك گوزارشتیان لێبكەم، خۆتان چاوەڕێ بن، بزانن بەم زوانە چۆن كاكە هێمن دەرونتان عەشقباران دەكات.
    سڤیل: بۆچی بەكەمی گفتوگۆ و چاوپێكەوتنی رۆژنامەنوسی دەكەیت؟
    بەهجەت یەحیا: هونەر خۆی دەتوانێت پەیامی خۆی بگەیەنێت، بەتایبەتی هونەری گۆرانی، بەشێوەیەكی زۆر ڕاستەوخۆ گوێگر دەخاتە ژێركاریگەری خۆیەوە و كار لەناخی دەكات، هەندێك حاڵەتی رۆحی هەیە، كە گۆرانی تەنها خۆی دەتوانێت بیبزوێنێت، هەرگیز پێنوس ناتوانێت لەسەر پارچە كاغەزێك ئەو گوزارشتە بنوسێتەوە. بۆیە من پێم باشە گۆرانی خۆی زمانحاڵی خۆی بێت، بەڕاستی گۆڤار و ڕۆژنامە و دەزگای راگەیاندنیش ئەوەندە زۆر بوون و بەردەوامیش لەزیادبووندان، بەجۆرێك كە ئێمە ناتوانین لەگەڵ هەموویاندا گفتوگۆ بكەین، لەبەرئەوەی زۆر دەبێت و دەبێت هەرخەریكی قسەكردن بین. هەندێك جار لەگەڵ گۆڤارێك چاوپێكەوتن دەكەیت، گۆڤارێكی تر لێت زویر دەبێت، ئەوەش بۆ ئێمە خۆش نییە و حەز ناكەم كەس لێمان دڵگران بێت، هەر بڵاوكراوەیە و سەنگ و كەسایەتی خۆی هەیە، دەبێت بەرامبەرەكەت ئازاد بكەیت و هەقی هەڵبژاردنی پێبدەیت. برادەری وامان توش دەبێت، دەڵێ ئەگەر لەگەڵ من چاوپێكەوتن نەكەیت، لەگەڵ هەر گۆڤارێكی تر ببینم چاوپێكەوتنت كردبێت، لێت زویر دەبم

      الوقت/التاريخ الآن هو الخميس ديسمبر 08, 2016 5:50 pm