بخير بي جاوه رواني توم

به خيربى ئه ى ئه ندامى خوشه ويستى ساتيكى خوش به بيته سه ر له م سايته بة جكوله
بابيكةوة لةم زينةدا تروسكةى هيوابين بو يةك بزين بويةك بمرين هةلكرى ئالاى وةفابين ئةوسا زيان بةهشتيكة من و تو تيايدا ساوابين لةئاميزى يةكتريدا تا دنيا مابيت بير نابين
سلاويكى تايبت بو ئه ندامانى خوشه ويست

    موژدین باس له‌ دوایین كلیپی خۆی ده‌كات

    شاطر

    جاوه روانى توم
    به ريوبه رى سايتى جاوه روانى توم له كه ل خاونى سايتى جاوه روانى توم
    به ريوبه رى سايتى جاوه روانى توم   له كه ل خاونى سايتى جاوه روانى توم

    عدد المساهمات : 157
    تاريخ التسجيل : 30/05/2011
    العمر : 24

    موژدین باس له‌ دوایین كلیپی خۆی ده‌كات

    مُساهمة  جاوه روانى توم في الأربعاء يونيو 01, 2011 7:30 pm

    پشتیوان زاهیر 2010-11-25 19:27:57
    دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی (یوتوب) ـه‌وه‌ كچه‌ گۆرانیبێژی كورد (موژدین ساڵح) دوایین كاری خۆی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ كلیپێكی گۆرانی بوو به‌ناوی (پاداشت)، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی میدیایی و كۆمه‌ڵایه‌تی لێكه‌ته‌وه‌، كه‌ موژدین ساڵح جیا له‌ گۆرانیبێژه‌ كچه‌كانی تر به‌ رووتبوونه‌وه‌ ئه‌و گۆرانییه‌ ده‌ڵێت.
    موژدین ساڵح له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia وتی: ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ی من هه‌مه‌ بۆ رووتبوونه‌وه‌ به‌م رێگایه‌ پێناسه‌ ده‌كرێت: فه‌لسه‌فه‌ی رووتبوونه‌وه‌ خۆ نیشاندانه‌ وه‌ك خودی خۆت، مه‌رجیش نییه‌ به‌ رووتبوونه‌وه‌، به‌ڵكو من وه‌ك ره‌مزێك بۆ پاكبوونه‌وه‌ له‌ پیسییه‌كان هه‌نگاوم بۆ ناوه‌و ئه‌مكاره‌م كرد له‌و گۆرانییه‌دا، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش هی خودی خۆمه‌و په‌یامی من عه‌شق و مرۆڤایه‌تییه‌و له‌و شوێنه‌ی خۆشه‌ویستی هه‌یه‌ رق و جه‌نگ ژیان ناكات.
    له‌باره‌ی كاری داهاتووی، موژدین رایگه‌یاند: جگه‌له‌ كاری هونه‌ری، كاری نووسین ده‌كه‌م له‌ راگه‌یاندنه‌كاندا، ئه‌گه‌ر كۆمپانیایه‌كیش هه‌بێت كاریCD كردن به‌گران نه‌كاتن ئاماده‌م كاری له‌گه‌ڵدا بكه‌م.
    له‌باره‌ی ئه‌م كلیپه‌یه‌وه‌ كه‌ ئایا ناردوویه‌تی بۆ راگه‌یاندنه‌ كوردییه‌كان، موژدین وتی: له‌ڕێگه‌ی ئێوه‌وه‌ ده‌مه‌وێت ئاشكرای بكه‌م له‌ رۆژی 27/11/2010 دا كلیپه‌كه‌م ده‌گاته‌ سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌ كوردییه‌كان، هیچ لێدوانێكم نییه‌ كه‌ ئایا كلیپه‌كه‌م داده‌به‌زێت یاخود نا!
    وتیشی: یه‌كێك له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌ بیانییه‌كانیش به‌ناوی كه‌ناڵی kbc به‌ ره‌سمی داوایانكرد ئه‌م كلیپه‌یان پێشكه‌ش بكه‌م و چه‌ندجارێك دایانبه‌زاندووه‌.
    له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان موژدین وتی: من وڵاتی دایكمم خۆش ده‌وێت، بێگومان سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌مه‌وه‌، به‌ڵام كاتم دیاری نه‌كردووه‌، هه‌ركاتێكیش بانگهێشت بكرێم بۆ كاری هونه‌ری و كۆنسێرت به‌وپه‌ڕی شانازییه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ نیشتمانی خۆم.

      الوقت/التاريخ الآن هو الخميس ديسمبر 08, 2016 5:48 pm