له کاتێکدا که بیر ئه‌که‌یته‌وه له باشترین ڕاپه‌ر له گۆرانی بێژه‌کاندا،eminem یه‌کسه‌ر ده‌ره‌که‌وێت، ئه‌و کوره‌ی که ئازاری زۆر دیوه له کاتی مناڵیدا ، وه وازی له مه‌کته‌ب هێناوه له پۆلی حه‌وته‌مه‌وه ، وه به‌هۆی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌وه گه‌یشتۆته ئه‌م ئاسته ، وه له ١٧-١٠-١٩٧٢ له ولایه‌تی میسوری له‌دایک بووه ، که له وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکایه ، دوای ئه‌وه‌ی ناخۆشی زۆری دی له پۆلی حه‌وته‌مه‌وه واز له خوێندن ده‌هێنێ،وه هه‌تا ئه‌و کاته‌ش په‌یوه‌ندیه‌کی ناخۆشی هه‌بووه له‌گه‌ڵ دایکیدا ، وه ئالوده بووه له‌سه‌ر کحولو ماده‌ی بێ هۆشکه‌ر ، وه هه‌تاوه‌کو جارێکیش به‌شێوه‌یه‌کی ترسێنه‌ر ویستوێتی خۆی بکوژێت، eminemده‌ڵێت ژیان ناخۆشه ، هه‌مو ئازارێکو ناخۆشیه‌ک له دڵیایه‌تی ، وه هه‌موو ئه‌مانه‌ش له گۆرانیه‌کانیا باسی لێوه ده‌کات ، وه ئه‌مه‌ش وای لێکردووه که ببێت به ئه‌و ڕاپه‌ره‌ی که زیاتر خه‌ڵکی باسی لێ ده‌کات.
به‌ناوبانگترین ئه‌لبومی ئه‌و ئه‌لبومه‌یه که به‌ناوی The Slim Shady LP که له ساڵی ١٩٩٩ بڵاو کرایه‌وه ، وه The Marshall Mathers LP که له ساڵی ٢٠٠٠ بڵاو کرایه‌وه ، هه‌تاوه‌کو له دوایدا ئه‌لبومی Grammy که به‌هۆیه‌وه بو به باشترین ئه‌لبومی گۆرانیبێژی ڕاپ ، له دوهای ئه‌م ئه‌لبومه فیلمی 8 Mile دامه‌زراند.
بیرۆکه‌ی ئه‌م فیله له‌لایه‌ن گه‌وره‌ترین هانده‌رانیه‌وه بو که ناوی Curtis Hanson وه له ساڵی ٢٠٠٢ ده‌ری خست. Eminem له ئه‌م فیلمه‌دا ده‌وری Jimmy “B-Rabbit” ده‌بینێت، فیلمه‌که له جۆری دیترویت بووه ، وه باس له چۆنێتی منافه‌سه کردن و هه‌وڵدان بۆ بون به ڕاپه‌رێک که هه‌مو عاله‌م بیناسێت ، وه عینوانی فیلمه‌که‌ش ٨ Mile که له ڕێگه‌ی گه‌ڕه‌که‌کانی باشور بۆ ئه‌م شاره پێکدێت له سپی پێست‌و به‌شه‌که‌ی تریش ئه‌مریکیه ئه‌فریقیه‌کانه ، ٨ Mile ئه‌و ڕێگه دوره‌یه که له‌و به‌ینه‌دایه که به قورسی ده‌برڕێت ، Eminem له ڕاستیدا له‌لای شوێنی ئه‌و ٨ Mile دا گه‌وره بووه .
هیوادارم ئه‌م بابه‌ته‌تان به‌دڵ بوبێت...
سوپاس بۆ هه‌موتان...
نوسينى ابراهيم ته نيا