بخير بي جاوه رواني توم

به خيربى ئه ى ئه ندامى خوشه ويستى ساتيكى خوش به بيته سه ر له م سايته بة جكوله
بابيكةوة لةم زينةدا تروسكةى هيوابين بو يةك بزين بويةك بمرين هةلكرى ئالاى وةفابين ئةوسا زيان بةهشتيكة من و تو تيايدا ساوابين لةئاميزى يةكتريدا تا دنيا مابيت بير نابين
سلاويكى تايبت بو ئه ندامانى خوشه ويست

    ئه‌گه‌ر له‌ نوێژی فه‌رز و سوننه‌تدا دوعا به‌كوردی بكه‌یت، دروسته

    شاطر

    جاوه روانى توم
    به ريوبه رى سايتى جاوه روانى توم له كه ل خاونى سايتى جاوه روانى توم
    به ريوبه رى سايتى جاوه روانى توم   له كه ل خاونى سايتى جاوه روانى توم

    عدد المساهمات : 157
    تاريخ التسجيل : 30/05/2011
    العمر : 24

    ئه‌گه‌ر له‌ نوێژی فه‌رز و سوننه‌تدا دوعا به‌كوردی بكه‌یت، دروسته

    مُساهمة  جاوه روانى توم في الأربعاء يونيو 08, 2011 5:30 am

    مامۆستاگیان ئه‌گه‌ر له‌ نوێژی فه‌رز و سوننه‌تدا دوعا به‌كوردی بكه‌یت، دروسته ‌؟

    خوێنه‌ری به‌رێز!

    پاش الحمد لله رب العالمين ، والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين

    بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت:

    باشتر وایه‌ له‌نوێژا به‌و جۆره‌ دوعا بكه‌یت كه‌ له‌سوننه‌تا هاتووه‌.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌ت توانی، له‌به‌ریان بكه‌یت، نه‌ك هه‌ردوعا به‌لكو - به‌لآی كۆمه‌لَێ زانای پايه‌ به‌رزه‌وه - نوێژیش به‌زمانی خۆت دروسته‌..
    ئه‌و دوعایانه‌ی {مه‌ئسوور}ن و له‌ پێغه‌ممه‌ره‌وه‌ صلى الله عليه وسلم پێمان گه‌یشتوون ئایا دروسته‌ له‌ناو نوێژدا ته‌رجومه‌ بكرێن یان نه‌؟ ئیمامی نه‌وه‌وی به‌ ره‌حمه‌ت بێ له‌ كتێبی {ئه‌لمه‌جموع}دا ده‌فه‌رموێ: زانایان له‌و مه‌سه‌له‌یادا ده‌بنه‌ سێ ده‌سته‌وه:
    1- ده‌سته‌يه‌كيان پێیان وایه‌: ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بی بزانێت یا نه‌زانێت دروست نییه‌ له‌ناو نوێژا به‌زمانی جگه‌ له‌عه‌ره‌بی دوعا بكات..
    2- ده‌سته‌يه‌كي تريان رایان وایه:‌ دروسته‌ بۆ ناتوانا ته‌رجومه‌ بكرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی توانای هه‌بێ و به‌ جگه‌ له‌عه‌ربی بیخوێنێت نوێژه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌، به‌لای ئیمامی نه‌وه‌وییه‌وه‌ ئه‌مه‌یان دروسترین راو بۆچوونه‌. ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ: له‌ناو نوێژا ئه‌گه‌ر دوعای مه‌ئسوور نه‌بوو دروست نییه‌ به‌ زمانی غه‌یری عه‌ره‌بی هه‌رچی هات به‌ده‌میا دوعا بكات.. ‌
    3- ده‌سته‌يه‌كي تريان پێیان وایه‌: ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بی بزانێت و ئه‌وه‌ی نه‌یزانێت دروسته‌ به‌زمانی خۆی له‌ناو نوێژه‌كه‌یا دوعا بكات.(1)
    به‌كورتی باشتر وایه‌ ئینسان به‌و دوعایانه‌ دوعا بكات كه‌ له‌ پێغه‌ممه‌ره‌وه‌ صلى الله عليه وسلم پێمان گه‌یشتوون، ئه‌گه‌ر توانای له‌به‌ر كردنی هه‌بوو باله‌به‌ریان بكات، ئه‌گه‌ر فێر نه‌ده‌بوو یاتوانای فێربوونی نه‌بوو، ئه‌و كاته‌ بابه‌زمانی خۆی دوعایه‌ك بكات كه‌ خێری بۆ دین و دنیای تیابێت، و له‌ خوا داوا بكات كه‌ له‌هه‌موو خراپه‌یه‌ك بیپارێزێت، و له‌هه‌موو به‌ڵایه‌ك لاي بدات.

      الوقت/التاريخ الآن هو الأحد ديسمبر 11, 2016 5:53 pm