بخير بي جاوه رواني توم

به خيربى ئه ى ئه ندامى خوشه ويستى ساتيكى خوش به بيته سه ر له م سايته بة جكوله
بابيكةوة لةم زينةدا تروسكةى هيوابين بو يةك بزين بويةك بمرين هةلكرى ئالاى وةفابين ئةوسا زيان بةهشتيكة من و تو تيايدا ساوابين لةئاميزى يةكتريدا تا دنيا مابيت بير نابين
سلاويكى تايبت بو ئه ندامانى خوشه ويست

    نــهــێــنــییــه‌كــانـــــی خــــۆشـــــه‌ویســـتــــــی

    شاطر

    هه ميشه جاوه روانم
    عضو شغول
    عضو شغول

    عدد المساهمات : 22
    تاريخ التسجيل : 31/05/2011

    نــهــێــنــییــه‌كــانـــــی خــــۆشـــــه‌ویســـتــــــی

    مُساهمة  هه ميشه جاوه روانم في الثلاثاء مايو 31, 2011 5:38 pm

    خۆشه‌ویستی له‌ بیر و بۆچوونمانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات. ده‌بین به‌وه‌ی‌ كه‌ بیری‌ لێده‌كه‌ینه‌وه‌. بیروبۆچوونه‌كانی خۆشه‌ویستی ئه‌زموونه‌كانی خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندی‌ یه‌كانی خۆشه‌ویستی دروست ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت یه‌كێكمان خۆش بووێت ده‌بێت بیر له‌ پێویستی‌یه‌كانی و حه‌زه‌كانی بكه‌ینه‌وه‌.

    * توانای‌ ڕێزگرتن:
    ناتوانیت هیچ كه‌سێك یان شتێكت خۆش بووێت تاكو له‌ سه‌ره‌تادا ڕێزی‌ نه‌گریت یه‌كه‌مین كه‌س كه‌ ده‌بێت ڕێزی‌ لێبگریت خۆتیت بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕێز له‌ خۆگرتن پرسیار له‌خۆت بكه‌: "ڕێز له‌چی خۆم بگرم." ڕێز بۆ ئه‌وانی تر، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ خۆشت ناوێن، پرسیار له‌ خۆت بكه‌: "ڕێز له‌ چی ئه‌وان بگرم."

    * توانای‌ به‌خشین:
    ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت خۆشه‌ویستیت پێبگات، ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌بێت بیكه‌یت خۆشه‌ویستی به‌خشینه‌. ئه‌و خۆشه‌ویستی یه‌ زۆره‌ی‌ ده‌یبه‌خشیت زیاتر له‌وه‌ت پێ ده‌گاته‌وه‌. پێكهاته‌ی‌ نهێنی كامه‌رانی و درێژخایه‌نی په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رنج بده‌یت كه‌ ده‌توانیت چی ببه‌خشیت وه‌ك له‌وه‌ی‌ كه‌ وه‌ری‌ ده‌گریت.

    * توانای‌ هاوڕێیه‌تی:
    بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ خۆشه‌ویستی یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ ده‌بێت سه‌ره‌تا هاوڕێیه‌كی ڕاست بدۆزیته‌وه‌. خۆشه‌ویستی له‌ چاو تێبڕینی یه‌كتر پێك نایه‌ت، به‌ڵكو تێڕوانینی ده‌ره‌كی یه‌ به‌هه‌مان ئاڕاسته‌. بۆ خۆش ویستنی كه‌سێك به‌ته‌واوی‌، ده‌بێت وا خۆشت بووێن كه‌ ئه‌وان كێن نه‌ك له‌چی ده‌چن. هاوڕێیه‌تی ئه‌و خاكه‌یه‌ كه‌ تۆوی‌ خۆشه‌ویستی چه‌كه‌ره‌ی‌ تێدا ده‌كات. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت خۆشه‌ویستی بهێنیته‌ ناو په‌یوه‌ندی‌ یه‌وه‌ ئه‌وا ده‌بێت له‌ پێش دا هاوڕێیه‌تی بهێنیت.

    * توانای‌ متمانه‌:
    متمانه‌ بنه‌مای‌ سه‌ره‌كی یه‌ له‌ هه‌موو په‌یوه‌ندی یه‌ خۆشه‌ویستی یه‌كاندا به‌بێ متمانه‌ خه‌ڵكی تووشی گومان ده‌بن. ناتوانیت به‌ته‌واوی‌ كه‌سێكت خۆش بووێت تابه‌ته‌واوی‌ متمانه‌ی‌ پێنه‌كه‌یت. وا كاربكه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ خۆشت ده‌وێت هه‌رگیز كۆتایی نه‌یه‌ت.

    * توانای‌ عه‌شق:
    عه‌شق خۆشه‌ویستی داده‌گرسێنێـت و به‌ زیندوویی ده‌یهێڵێته‌وه‌. عه‌شقی درێژخایه‌ن به‌ته‌نها له‌ ڕاكێشانی سه‌رنجی جه‌سته‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو له‌شه‌وق و حه‌ز و خۆشی یه‌وه‌ دێت. بنه‌مای‌ خۆشه‌ویستی و كامه‌رانی یه‌ك شته‌، ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌بێت هه‌موو ڕۆژێك بیكه‌ین ژیانه‌ له‌گه‌ڵ‌ عه‌شق.

    * توانای‌ هاوسه‌رگیری‌:
    خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ به‌ هاوسه‌رگیری‌ كۆتایی دێت. پاش هاوسه‌رگیری‌ خۆشه‌ویستی‌یه‌كی نوێ‌ ده‌ست پێده‌كات. هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه‌ كاتێكی خۆش به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ڕێز له‌ بیرو بۆچوونی یه‌كتری‌ ده‌گرن و بۆ خۆشه‌ویستی یه‌كتر ده‌ژین. خۆشه‌ویستی واته‌ ده‌ركردنی ترس و ڕق و خۆپه‌سه‌ندی‌یه‌.



    .ئه‌و دلێ کۆل به‌ندا ته‌یێ بریندار
    ته‌لبیرناکه‌ت ۆ دێ مینی وه‌فادار
    گه‌ر لته‌ دوور بیت بساڵان ۆ هزار
    چه‌ند دوور بچم ته‌ نه‌بینم چجار
    تویی یارۆ تویی یار

    رومانسى2012
    به ريوبه رى به شى وينه ى رومانسى مشرف قسم صور رومانسيه
    به ريوبه رى به شى وينه ى رومانسى    مشرف قسم صور رومانسيه

    عدد المساهمات : 31
    تاريخ التسجيل : 03/06/2011

    _-_-_

    مُساهمة  رومانسى2012 في الجمعة يونيو 03, 2011 11:57 pm

    داست خوش به قوربان



      الوقت/التاريخ الآن هو الأحد ديسمبر 11, 2016 5:49 pm