جاوه رواني توم

هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

بخير بي جاوه رواني توم

به خيربى ئه ى ئه ندامى خوشه ويستى ساتيكى خوش به بيته سه ر له م سايته بة جكوله
بابيكةوة لةم زينةدا تروسكةى هيوابين بو يةك بزين بويةك بمرين هةلكرى ئالاى وةفابين ئةوسا زيان بةهشتيكة من و تو تيايدا ساوابين لةئاميزى يةكتريدا تا دنيا مابيت بير نابين
سلاويكى تايبت بو ئه ندامانى خوشه ويست

    نینا :تكایە كۆپی مەكەن

    جاوه روانى توم
    جاوه روانى توم
    به ريوبه رى سايتى جاوه روانى توم له كه ل خاونى سايتى جاوه روانى توم
    به ريوبه رى سايتى جاوه روانى توم   له كه ل خاونى سايتى جاوه روانى توم


    عدد المساهمات : 157
    تاريخ التسجيل : 30/05/2011
    العمر : 32

    نینا :تكایە كۆپی مەكەن Empty نینا :تكایە كۆپی مەكەن

    مُساهمة  جاوه روانى توم الأربعاء يونيو 01, 2011 1:27 am

    حوسێن هیممەتی
    رووداو - هەولێر
    دەڵێ عاشقی كوردستانە، ئاواتیشی هاتنەوەبوو بۆ كوردستان . هەرچەندە لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە كوردستانی بەجێهێشتووە، بەڵام كوردبوونی خۆی لەبیر نەكردووەو بەكوردییەكی رەوان قسە دەكات. لەو مانگی ئازارەدا لە تەمەنی 25 ساڵیدا خۆی گەیاندەوە كوردستان. نینا بۆ (رووداو) گوتی"من عاشقی كوردستانم، لە ئەلبوومەكەشمدا هەستی خۆم بەرامبەر كوردستان رادەگەیێنم ئەویش بە گۆرانی (عاشقی تۆم)".
    نینا جەمال، لەدایكبووی یەكێك لە گەڕەكە كۆنەكانی شاری سلێمانییەو لە ساڵی 1985 لەو شارە لەدایكبووە. هێشتا شێوە ئاخاوتنە سلێمانییەكەی لەبیرنەكردووە. هەر لەمنداڵییەوە حەزی لە گۆرانی گوتن بووە "ئەو كاتەی تەمەنم 7 ساڵ بوو لە قوتابخانەی زەرگەتەی شاری سلێمانی هەموو پێیاندەگوتم دەنگت زۆر خۆشە، بۆیە هەموو رۆژانی پێنجشەممە منیان بۆ گۆرانی گوتن هەڵدەستاندو گۆرانییان پێدەگوتم".
    نینا كە قەدو باڵایەكی بەرزی هەیەو، ئەوكاتەی قسەی بۆ (رووداو) دەكرد كابۆیەكی شین و كراسێكی رەشی گوڵ سووری لەبەردابوو، ئێستا هەست بە فڕین دەكات كە بۆ یەكەمجار هاتووەتەوە كوردستان. كاتی خۆی بەهۆی بارودۆخی سیاسی، لەگەڵ دایك و باوكی كوردستانیان بەجێهێشتووەو چوونەتە توركیا لەوێ ماوەی سێ ساڵ ماونەتەوە ئینجا گەیشتوونەتە ئەوروپا.
    ئەو كچە كوردە، جگە لە زمانی كوردی، فارسی، توركی، عەرەبی و ئینگلیزیش دەزانێت"ئەو كاتەی چووینە توركیا، لەترسی توركییەكە فارسییەكەم باشكرد و هەر لەوێش توركی فێربووم". دایكی نینا خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانەو باوكیشی خەڵكی باشووری كوردستانە، هەر بەوهۆیەشەوە زمانی فارسی لەدایكی فێربووە "هەر كاتێك باوك و دایكم دەیانویست شتێك لە ئێمە بشارنەوە بە فارسی قسەیان دەكرد بۆ ئەوەی ئێمە تێنەگەین".
    ئەو كە ئێستا لە شاری سیدنی ئوسترالیا نیشتەجێیە، ئەمساڵ دەچێتە زانستگەو لەبەشی ژمێریاری دەخوێنێ" لەكاتی بێكاریدا خەریكی كاری هونەری و موزیك دەبم".
    باوكی نینا كە ئێستا لەئوستراڵیا خەریكی كاری بازرگانییە، پاڵپشتێكی باشی نینا بووە بۆ كاركردنی هونەری و، رێگەی پێداوە كاری هونەری بكات"خێزانەكەم هەموویان یارمەتیانداوم بەتایبەتی باوكم، بەڵام كەس لە ماڵەوەمان دەنگیان خۆش نییەو گۆرانی ناڵێن، تەنیا براكانم نەبن كە یەكێكیان تەپڵ لێدەدات و ئەوەیدیكەشیان كیبۆرد".
    دوای چوونیان بۆ ئوسترالیا، نینا بەهۆی ئەوەی دەنگی خۆشبووە، لەلایەن خەڵكەوە داوەتی بۆنەو رێوڕەسمە كوردییەكان كراوە. نینا باسی یەكەمجار دەكات كە چووەتە سەر سەكۆ و گۆرانی گوتووە" 7 ساڵ لەمەوبەربوو، كە بۆ یەكەمجار گۆرانیەكم لەسەر سەكۆ گوت، فێستیڤاڵێك بۆ هەموو وڵاتەكان سازكرابوو كە كوردیش تێیدا بەشداربوو، ئەو رۆژە بۆ یەكەمجار لەسەر سەكۆ گۆرانی (كراس زەردێ)ی هونەرمەند تاهیر تۆفیقم گوت كە باوكم عاشقی ئەو گۆرانییەیە".
    نینا نزیكەی سێ ساڵە بەتەواوی دەستی بە كاری هونەری كردووەو، تائێستا یەك گۆرانی لەئوسترالیا تۆمار كردووە، كە شیعرەكەی لەلایەن شاعیرو ئاوازدانەر (رائید شامل)ەوە دانراوە.
    نینا چیرۆكی دۆزینەوەی ئاوازدانەرو شاعیر رائید شامڵ دەگێڕێتەوە كە ئێستا هەموو ئاواز و شیعرەكانی ئەلبوومەكەی لەلایەن ئەوەوە دانراوە "3 ساڵ لەمەوبەر كەسێك هەبوو كە هاوڕێی كاك رائید بوو و لەئوسترالیا كاری موزیك دەكا، شیعرێكی لەو وەرگرتبوو، تاوەكو خۆی بیكاتە گۆرانی و بیڵێتەوە، بەڵام ئەو شیعرەكەی دا بە من و منیش لەئوستراڵیا تۆمارم كردو كردمە گۆرانی، هەر بەو شێوە یەكترمان ناسی و ئێستا پێكەوە كار دەكەین".
    نینا ئێستا كە بۆ یەكەمجار هاتووەتەوە كوردستان بۆ تەواوكردنی كاری ئەلبوومەكەی، هەست بە خۆشییەكی زۆر دەكات، دەڵێ "كوردستان زۆر خۆشە، بەڕاستی لەو باوەڕەدا نەبووم كە ئەوەندە خۆش بێت، چونكە كە من لە كوردستان رۆیشتم زۆر منداڵ بووم و هەستم نەدەكرد كە وابێ".
    نینا بە كوردییەكی باش قسە دەكات، هەرچەندە لە تەمەنێكی بچووكدا كوردستانی جێهێشتووە"لە ماڵەوە هەر بە كوردی قسە دەكەین، هێشتا برایەكم هەیە كە كاتێك كوردستانمان بەجێهێشت زۆر بچووك بوو، نزیكەی 4 ساڵ دەبوو، ئەویش وەكو من كوردییەكەی باشە، تەنانەت هەندێ وشەی كوردی دەزانێ كە من نایانزانم، ئەوەش هەوڵی دایك و باوكم بووە كە ئێمە كوردیمان لەبیر نەچێتەوە". بەپێی ئەوەی كە نینا 5 زمان دەزانێت، چەندین جار لە ئوسترالیا داوایان لێكردووە كە كاری وەرگێڕیان بۆ بكات، بەڵام ئەو هەر سوور بووە لەسەر خوێندن و كاری هونەری.
    نینا جەمال هێشتا بڕیاری نەداوە كاتەكانی هەمووی بۆ كاری هونەری و گۆرانی گوتن تەرخان بكات، چونكە"كاری موزیك سەختەو ئەگەر بتەوێ بەردەوام بیكەی نابێ هیچ كارێكی دیكە بكەی، ئێستا وایلێهاتووە كە مرۆڤ ناتوانێ تەنیا بە كاری هونەری خۆی بژێنێت بۆیە دەبێ كارێكی دیكەش بكات، منیش لەبەر كاری هونەری واز لەخوێندن ناهێنم، كات بۆ هەردووكیان تەرخان دەكەم".
    ئەو ئێستا بۆ ئەوە گەڕاوەتەوە كوردستان كە یەكەمین بەرهەمی هونەری خۆی لە كوردستان تۆمار و بڵاوبكاتەوە، لەوسەرفەرەیدا بۆ كوردستان دایك و براكەشی لەگەڵی هاتوون. لەبارەی بەرهەمە نوێیەكەی كە نێوی (عاشقی تۆم) بۆ (رووداو) دەڵێ "ئەو بەرهەمە لە 8 گۆرانی پێكهاتووە، هەمووی سۆرانییە، لەوانەیە گۆرانییەكی بادینی تێدا بێت، بەڵام شیعرێكی بەهێز نییە تاكو بیكەمە گۆرانی بۆیە جارێ لە 8 گۆرانی سۆرانی پێكهاتووە".
    وەكو نینا گوتی نێوی ئەلبوومەكەی (كوردستان)ەو دەڵێ "من عاشقی كوردستانم، چونكە حەزم لێ بوو بێمەوە كوردستان، زۆر جار ویستوومانە بێینەوە كوردستان، بەڵام كێشەمان بۆ دروست دەبوو، بەڵام بۆ دواجار خۆم گەیاندە كوردستان و بینیم، بەڕاستی زۆر جوان و خۆشە".
    نینا، پێچەوانەی ئەو گۆرانیبێژانەی لە كوردستانەوە دەچنە دەرەوە بۆ كلیپكردنی گۆرانییەكانیان و تۆماركردنیان، بڕیاریداوە هەموو كلیپی گۆرانییەكانی لە كوردستان وێنە بگرێت " ئاواتم ئەوەبوو كە بێمەوە ئێرە كاری موزیك بكەم و هەموو كلیپەكانیشم لە كوردستان وێنە بگرم، بۆیە بڕیارمداوە هەموو كلیپەكانم لە كوردستان وێنەیان بگرم، ئێستاش خەریكی كلیپكردنی گۆرانی (وا هەستدەكەم)مم لە ناوچەی هیرانی پارێزگای هەولێر كە شوێنێكی خۆشە". ئەو گۆرانییە باسی چیرۆكێكی خۆشەویستی دەكات، نینا و كورێك رۆڵی تێدا دەبینین.
    نینا لەوەی كە بەیەكجاری بگەڕێتەوە كوردستان دوو دڵە، كەمێك بیر دەكاتەوەو دەڵێ "بەتەواوەتی حەزدەكەم بگەڕێمەوە كوردستان، بەڵام براكانم لەوێ ژنیان هێناوەو لەوێ دامەزراون و تۆزێك سەختە بێنەوە كوردستان".
    ئەلبوومە نوێیەكەی نینا كە تائێستا 12 هەزار دۆلاری تێچووە، هەموو ئاواز و شیعرەكانی لەلایەن هونەرمەند رائید شامل دانراون و وەكو خۆی دەڵێ خەرجییەكەی هەمووی لەسەر ئەستۆی خۆیەتی"تائێستا داوامان لە كەس نەكردووە هاوكاریمان بكات، بڕیارمانداوە دوای بڵاوبوونەوەی بەرهەمەكە هەر كۆمپانیایەك داوایكرد دەیدەینێ".
    نینا بۆ خواردن كەسێكی ئاساییە، بەڵام زۆر حەزی لە" تەبسی و دۆڵمەو شێخمەحشی"یە، لەخوێندنەوەش تەنیا چیرۆك دەخوێنێتەوە، بەڵام بە كوردی نا، بە ئینگلیزی"لە خوێندنەوە بە كوردی زۆر باش نیم، زیاتر بە ئینگلیزی دەخوێنمەوە".
    نینا حەز لە رەنگی سەوز و شین دەكات و كچێكی بەرچاوەو، تائێستا كەسانێكی زۆر چوونەتە داخوازی " بەڵام هەموویانم رەتكردوونەتەوە لەبەرئەوەی یەكەم دەرس دەخوێنم و دواتریش هێشتا ئامادە نیم بۆ ژیانی هاوسەرگیری، زیاتر حەزدەكەم پێش ئەوەی شوو بكەم خۆم كارێكم هەبێ و خۆم بتوانم ژیانی خۆم هەڵسووڕێنم، دواتر شوو بكەم، هەروەها لەڕووی هونەریشەوە خۆم رابهێنم".
    نینا دەیەوێ هاوسەری داهاتووی كورد بێت، لەگەڵ ئەوەشدا "مرۆڤێكی رێكوپێك و راستگۆو جوان و قۆز بێت، بەڵام بەپلە یەك زیاتر رێكوپێك بێت و كەسایەتی هەبێت". كاتێك پرسیاری ئەوەی لێدەكرێ كە زۆری ماوە شوو بكات، بەپێكەنینەوە دەڵێ " زۆر زۆری ماوە".
    ئەو كچە كوردە كە لەمنداڵییەوە حەزی لەدەنگی هونەرمەندان كەریم كابان و قادر كابان بووە، تائێستاش بەشێك لەگۆرانییەكانی ئەو هونەرمەندانەی لەبەرە"یەكەم گۆرانی كە بە منداڵی گوتوومە گۆرانی هونەرمەند كەریم كابان بوو". نینا گوێ لە هەموو گۆرانیبێژەكانی ئێستا دەگرێ "بەڵام زیاتر لەهەمووان حەزم لە دەنگی هونەرمەند ئەژدەر وەهبییە".
    ئەلبوومە نوێیەكەی نینا كە لەماوەی 20 رۆژی داهاتوودا بڵاودەكرێتەوە، بە ستایلی ئارابێسك گوتراوە، نینا لە رێگەی (رووداو)ەوە داوا لە خەڵك دەكات كە گوێ لەو داواكارییەی بگرن و جێبەجێی بكەن "ئەوە تكای هەموو گۆرانیبێژێكە، بۆیە منیش وەكو گۆرانیبێژێك، تكا لەخەڵكی هونەر دۆست دەكەم كە سیدی ئۆرجینالی هونەرمەندان بكڕن و بەرهەمەكانمان كۆپی نەكەن، بێگومان بەكۆپی نەكردنی بەرهەمەكانیشمان رێزمان لێدەگرن".

      الوقت/التاريخ الآن هو الأحد نوفمبر 24, 2024 10:54 pm