ئیبراهیم تاتڵیساس به‌زاری خۆی ده‌ڵێ (توركی كوڕی توركم) كه‌چی (رۆژنامه‌ی هه‌ولێر) به‌زۆر ده‌یكات به كورد
له ژماره (755)ی رۆژنامه‌ی (هه‌ولێر) له 8/4/2010 بابه‌تێك ده‌رباره‌ی هونه‌رمه‌ندی تورك (ئیبراهیم تاتڵیساس) له‌ژێر ناویشانی (5 ساڵی دیكه ئیبراهیم واز له گۆرانیگوتن ده‌هێنێت) بڵاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی لاپه‌ڕه‌ی هونه‌ریی رۆژنامه‌كه ئاماده‌كراوه، چونكه له كۆتایی بابه‌ته‌كه ئاماژه‌یان بۆ كردووه. ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره و زه‌قی تێدایه، چونكه هونه‌رمه‌ندی تورك (ئیبراهیم تاتڵیساس) له‌م بابه‌ته به‌زۆر كراوه‌ته كورد. ئه‌وه‌ته نووسیویانه( هونه‌رمه‌ندی به‌ڕه‌گه‌ز كورد (ئیبراهیم) تاتڵیساس ده‌ڵێت: تا ئه‌وكاته‌ی هه‌ناسه ده‌ده‌م واز له گۆرانیگوتن ناهێنم...) ئه‌مه هه‌ڵه‌یه و رێی تێناچێت كه به‌زۆر تۆ هونه‌رمه‌ندێك بكه‌یت به‌كورد! بۆیه ده‌ڵێم به‌زۆر و جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌مه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند (ئیبراهیم) خۆی به‌زاری خۆی ده‌ڵێ توركم. نه‌ك هه‌ر ده‌ڵێ توركم، به‌ڵكو له ساڵی 2005 كاتێك ئیبراهیم تاتڵیساس سه‌ردانی كوردستانی كرد، له ئوتێلی شیراتۆن له شاری هه‌ولێر پرێس كۆنفڕانسێكی سازكرد و له بیرمانه كاتێك (به‌رگه‌شت ئاكره‌یی) په‌یامنێری ئه‌وكاتی زاگرۆس تیڤی لیی پرسی: ئایا تۆ كوردی یان تورك؟ هه‌ریه‌كه و شتێك ده‌ڵێ، ده‌مانه‌وێ له زاری خۆت راستییه‌كان ببیستین؟) له بیرمانه كه ئیبراهیم تاتڵیساس گوتی: (توركی كوڕی توركم). ئیدی نازانم ده‌سته‌ی لاپه‌ڕه‌ی هونه‌ریی رۆژنامه‌ی هه‌ولێر چۆن ئه‌و هونه‌رمه‌نده توركه ده‌كه‌ن به كورد؟! یان دیاره ئه‌وان له‌م راستییانه بێ‌ئاگان بۆیه ده‌نووسن (هونه‌رمه‌ندی به‌ڕه‌گه‌ز كورد)! كه‌سێك له پایته‌ختی تۆدا پێت بڵێ من توركی كوڕی توركم نازانم چۆن ده‌شێ بیكه‌یت به كورد؟!
له كۆتاییدا هیواردارم ده‌سته‌ی لاپه‌ڕه‌ی هونه‌ری رۆژنامه‌ی هه‌ولێر واقیعبینانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان و كاری هونه‌ری بكات و نه‌ك هه‌ر به‌سه‌ر رابردوودا خه‌و نه‌یانباته‌وه