نامەیەک پڕ لەهەناسەی خۆشەویستی
هەرچەندە ئەکەم دڵەی شێتم ساڕێژ نابێ زامەکانی
ماڵێ نی یە تیابسرەوێ بۆ شەوانی بێ ئارامی
ناڵەی شەوم هەربۆتۆیە تۆش گوێ نادەی بە ئازارم
لەدووریتا بولبولێکی هەمیشە دوور لەبەهارم
هێشو هێشو حەزی تینووم ئاوێزانەی بەڕوخسارتە
دیداری گشت خەونێکیشم پڕ لە تابلۆی ڕوخسارتە
ئەی ئەو کەسەی گڕی عەشقت بەرداوەتە جەستەم و خۆت بێ ئاگا کردووە، لە شەپۆلی پڕ سەرنجی خۆشەویستیم ئەمەوێت لە ڕیگای ئەم نامەیەوە پێت بڵێم لەو ساتەوەی ئاورنگی گوڵی خۆشەویستیت ڕژاندووە بەسەر خاکی دڵما من هەست بە ئارامییەکی گەورە دەکەم لە دەروونما دڵنیاشم پەپولە ئەو سروەیەیە لای تۆوە باڵی گرتووە.
حەز دەکەم بە خوێندنەوەی ئەم نامەیە لەخەمەکانی دڵم بگەیت و ملوانکەی وەفاداری بکەیتە وشەی (خۆشم ئەوێیت).
هیوادارم پاش خوێندنەوەی ئەم نامەیە وەڵامێکی ڕاستگۆیانەم بدەیتەتوە تا دوودڵی ئەم خەونە ئاڵۆزانە و شەوە بێدارییەکانی پڕ گریانم ڕزگار بکەیت چیتر با نەبمە دیلی چاوەڕوانی بۆ کردنەوەی دەرگای چارەنوسی نادیارم لەڕووی ئەم عەشقە پاکەی تۆدا بە ڕووی منی نامۆدا.
لەکۆتاییدا بە دڵێکی زۆڕ لە چاوەڕوانییەوە دەڵێم:
دەبا چیتر گریانی تۆ چاوم نەکا بە هێلانە
کاتژمێری چاوەڕوانیم دیلم نەکا لەو زیندانە
عەشقت بوە بەپشکۆیەک بۆنی بێ نازی دڵەی شێتم
کە من هەردەم لە خەیاڵدا شاهەنگی باخێ لێوتم