چاكێتە كورتەكان بۆ هەموو وەرزێكنچاكێتەكان هەردەم بە مۆدە جوانەكانیان دەتوانن شێوازێكی جوان و رازاوە بە جەستەی خانمان بدەن، بەهۆی ئەوەی وەك مۆدەیەك دەكرێ لە گشت وەرزەكان بپۆشرێ، تەنیا دەكرێ جۆری قوماشەكە بگۆڕدرێ، چونكە چاكێتەكان بۆ هەر وەرزێك جیاوازیان هەیە، بەڵام هەر یەك لەم چاكێتانە دەتوانن جوانییەكی ناسك بە جەستەی خانمان ببەخشن. یەكێك لە جوانترین مۆدەكانی چاكێت لەم وەرزەدا، ئەوەیەكە شێوەیەكی كورت و ناسكی هەبێ، كاتێك لەگەڵ جەستەدا رێكدەكەوێ خوارەوەی تاوەكو سەر كۆتایی ناوقەد دەبێ، ئەمەش وادەكات جەستەی خانمان سەرەنجڕاكێش بێ، جیاكاری لە نێوان بەشی خوارەوە و سەرەوەی جەستە بكات، بۆیە زیاتر كراوەیی و ناسكی بە جەستەی خانمان دەدات.
ئااااااااااااامادا كردنى دليمان
ئااااااااااااامادا كردنى دليمان