جاوه رواني توم

هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

بخير بي جاوه رواني توم

به خيربى ئه ى ئه ندامى خوشه ويستى ساتيكى خوش به بيته سه ر له م سايته بة جكوله
بابيكةوة لةم زينةدا تروسكةى هيوابين بو يةك بزين بويةك بمرين هةلكرى ئالاى وةفابين ئةوسا زيان بةهشتيكة من و تو تيايدا ساوابين لةئاميزى يةكتريدا تا دنيا مابيت بير نابين
سلاويكى تايبت بو ئه ندامانى خوشه ويست

3 مشترك

    چيرۆكی دوو خۆشه‌ويست و كۆتاييه‌ تاڵه‌كه‌ی......

    avatar
    هه ميشه جاوه روانم
    عضو شغول
    عضو شغول


    عدد المساهمات : 22
    تاريخ التسجيل : 31/05/2011

    چيرۆكی دوو خۆشه‌ويست و كۆتاييه‌ تاڵه‌كه‌ی...... Empty چيرۆكی دوو خۆشه‌ويست و كۆتاييه‌ تاڵه‌كه‌ی......

    مُساهمة  هه ميشه جاوه روانم الثلاثاء مايو 31, 2011 5:34 pm



    شه وی ئاهه نگی بووك گواستنه وه يه، ئه ڵێن بووك چووه ته ژووره كه ی خۆی بگۆرێت، هه رچی چاوه ڕييان كرد نه هاته ده ره وه، ده رگاكه شی قوفل كردبوو. زاوا به په شۆكاوی له به رده م ده رگاكه وه هاتوچۆ ئه كات له نيگه رانی و دلته نگيدا خه ريكه شێت ئه بيت. دايك و باوكی كچه كه له پشت ده رگاكه وه هاوار ئه كه ن: “له يلا، كچم ده رگاكه بكه ره وه. له يلا گيان سه لامه تی؟ “
    زاوا ئيتر خۆی پێ ناگيريت، به هه ر حاڵێك بێت ده رگاكه ئه شكێنێت و ئه چنه ژووره وه. له يلا ئه زيزه كه ی دايه و بابه وه كو بووكه شووشه يه كی جوان له ناوه راستی ژووره كه دا كه وتووه. جله بووكێنی يه جوانه كانی تێكه ل به خوێن بووه، به ڵام له سه ر لێوه كانی زه‌رده‌ خه نده يه ! هه موويان كپ و بێ ده نگ حه په ساون به م ديمه نه، وه ره قێك له ته نيشت ده ستی له يلاوه يه، وه ره قێك كه له گه ل خوێندا بووه به يه ك، باوكی له يلا ئه چێته پێشه وه و هێشتا ئه وه ی كه ئه يبينێت بڕوا ناكات، به ده ستی له رزۆكه وه وه ره قه كه هه لئه گرێت، ئه يخوێنێته وه:

    سڵاو ئه زيزم. خه ريكم نامه بۆ تۆ ئه نووسم. دوا نامه ی ژيانم. ئاخر ئێره خه تی كۆتايی ژيانمه. خۆزگه منت له جلی بووكێنيدا ئه بينی. مه گه ر تۆ ئاره زووت ئه وه نه بوو؟! ئارش گيان خه ريكم ئه رۆم. ئه رۆم كه بزانيت تا كۆتايی له سه ر قسه كانم وه ستام. ئه زانی ئارش جاريكی تر توانيم قسه ت له گه ل بكه مه وه. ئه ها پيم وتيت قسه له گه ڵ يه ك ئه كه ينه وه. به لام خۆزگه منيش قسه كانی تۆم ببيستايه. ئه ڕۆم چونكه سوێندم خواردووه، تۆش خواردت، له بيرته ؟! وتم يان تۆ يان مه رگ، تۆش وتت، له بيرته؟! ئارش تۆ لێره نيت، من له جلی بووكدام به لام تۆ له كوێيت؟! زاوای دلم تۆيت، بۆ نايه يت بۆ لام؟! خۆزگه لێره بويتايه و ئه تبينی له يلاكه ت چۆن جله بوكێنيه كه ی به خوێنی خۆی ڕه نگ ئه كات. خۆزگه لێره بوويتايه و ئه تبينی له يلاكه ت تا كۆتايی له سه ر قسه ی خۆی وه ستا. ئارش له يلاكه ت ئه ڕوات بۆ ئه وه ی‌ پيشانت بدات كه خۆشی ويستی. ئيستا كه چاوم تاريك ئه بيت، ئيستا كه گيانم ئه له رزيت، هه موو ژيانم وه فلمێك له به رچاوم تێ ئه په ڕێت. ئه و ڕۆژه ی كه نيگاكانمان ئاڵا به يه كدا له بيرته؟! رۆژێك كه دڵه كانمان له رزی، له بيرته؟! رۆژه خۆشه كانی عاشقيمان، له بيرته؟! به رنامه كانی ئاينده مان، له بيرته؟! ئارش من له بيرمه، له بيرمه كه چۆن گه وره كانمان، هه ر ئه وانه ی كه هه موو ژيانيان بووين، پێيان نا به دڵی هه ردووكماندا. له بيرمه ئه و ڕۆژه ی كه باوكت ده ری كرديت له ماڵ كه ئه گه ر خۆشت ئه ويت به ته نها بڕۆ بۆ
    له بيرمه كه باوكم پێی وتيت كه ئيتر بۆت نيه ناوی بهێنيت. له بيرته ئه و ڕۆژه چه ند گريام، تۆ فرميسكه كانمت سڕی و وتت ” كه ئه گريت چاوت جوانتر ئه بێت!” ئه توت كه پێ بكه نم. ئارش ئيستا وه ره بزانه چاوه كانم جوان بووه يان زياتر بگريم. هێشتا له بيرمه كه باوكت ناردتی بۆ شارێكی دوور بۆ ئه وه ی چاومان به يه ك نه كه وێته وه به ڵام نه يده زانی كه عه شقی تۆ، له دڵمدايه نه ك له چاوه كانمدا. ڕۆژيك كه باوكم ئێمه ی ئاواره كرد له به رئه وه ی من دڵم به عه شقێك دابوو كه ده سته كانی به تاڵ بوون كه بۆ ئاينده پاره ی نه بوو، به ڵام نه يده زانی كه ئاره زووه كانی من له نيگای تۆدا بوو نه ك له ده سته كانتدا. ئێستاش له سه ر قسه ی خۆمم يان تۆ يان مه رگ. له م ژووره بچمه ده ره وه ئيتر هيی تۆ نيم، ئيتر تۆم نابيت. ناتوانم ببينم له بری ده سته گه رمه كانی تۆ، ده ستيكی ديكه ی سارد له ده ستما بێت. هه ر لێره ته واوی ئه كه م. وای ئارش خۆزگه ليره بوويتايه و ئه تبينی ڕه نگی سووری خوێن له گه ڵ ڕه نگی سپيی جلی بووك چه ن جوانه! ئه زيزم ئيتر توانای نووسينم نيه. زۆر بيرت ئه كه م. ئه مه وێت بتبينم. ده ستم ئه له رزێت. شێوه ی چاوه كانت له به رچاومه. ده ستم بگره. منيش له گه ڵت دێم…

    باوكی له يلا نامه كه له ده ستيدايه، ئه ژنۆی شكاوه، له سه ر ته رمی كچه جوانه كه ی وه ستاوه و ئه گری. ئاوڕی دايه وه بۆ لای خه ڵكه ماته م داگيراوه كه ی پشتی كه بلێت چ موسيبه تێكی بۆ هاتووه، له ناو ده رگاكه دا كه سێكی ناسراو ئه بينێت. به لێ باوكی ئارشه، ئه ويش نامه يه كی به ده سته وه يه، چاوی سوور هه ڵگه ڕاوه، ده موچاوی له گه ڵ فرمێسك بووه به يه ك. نيگای دوو باوكه كه تيك ئاڵان، نيگايه ك كه زۆر قسه ی تيا بوو. هه ردوو بێ ده نگ بوون و سه يری يه كيان كرد، بێ ده نگيه ك كه هاواری ئازاره كانيان بوو. باوكی ئارشيش هاتبوو نامه ی كوڕه كه ی بگه يه نێت به ده ستی له يلا، هاتبوو كه بلێت كوڕه كه ی په يمانی بردووه ته سه ر به ڵام دره نگ گه شت. ئيتر هه موو شتێك ته واو بوو، كتێبی عه شقی ئارش و له يلا داخراوه. ئێستا ئيتر دوو دلی په شيمانی دوو باوك ماونه ته وه و فرمێسكی ساردی دوو دايك و دڵيكی سووتاوی زاوايه كی چاره ڕه ش! ئيتر هه رچی ماوه ته و ه تێپه ر بوونی زه مه ن و ئاينده و دووباره بوونه وه ی ئه و هه ڵانه ی كه ده رفه تی جوبران كردنه وه ی نيه.

    ون بووه كان
    http://webchinupload.com/files/Tuimalik12938166971.gif
    http://webchinupload.com/files/Tuimalik12938166481.gif
    حـــه‌ز ئه‌که‌م لـــــــه‌ کاتی سووجده‌
    بــــــۆ دوعای تــــــــۆ سه‌ر نـــــــه‌بــــه م
    کـــــــه‌ به‌هـه‌شت له‌ ژێر پێـــتا بێــــــــت
    دایــــــه‌ دۆعــــــای چـــــیت بـــــــۆ بــــــکــــه‌م
    جاوه روانى توم
    جاوه روانى توم
    به ريوبه رى سايتى جاوه روانى توم له كه ل خاونى سايتى جاوه روانى توم
    به ريوبه رى سايتى جاوه روانى توم   له كه ل خاونى سايتى جاوه روانى توم


    عدد المساهمات : 157
    تاريخ التسجيل : 30/05/2011
    العمر : 31

    چيرۆكی دوو خۆشه‌ويست و كۆتاييه‌ تاڵه‌كه‌ی...... Empty به خير بيت به قوربان

    مُساهمة  جاوه روانى توم الثلاثاء مايو 31, 2011 7:43 pm

    http://webchinupload.com/files/Tuimalik12938166971.gif

    منور حب الفهلا بيك بل منتاد
    به خير بيت به قوربان
    رومانسى2012
    رومانسى2012
    به ريوبه رى به شى وينه ى رومانسى مشرف قسم صور رومانسيه
    به ريوبه رى به شى وينه ى رومانسى    مشرف قسم صور رومانسيه


    عدد المساهمات : 31
    تاريخ التسجيل : 03/06/2011

    چيرۆكی دوو خۆشه‌ويست و كۆتاييه‌ تاڵه‌كه‌ی...... Empty تسلم ايدك الحلوه

    مُساهمة  رومانسى2012 الجمعة يونيو 03, 2011 11:56 pm

    دااااااااااااااااااااست خوش به قوربان





    I love you I love you

      الوقت/التاريخ الآن هو الجمعة مايو 03, 2024 9:21 am